• درێژەی ئیدیعای دژە ئێرانیی عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە درێژەی وتەکانی دژبە ئێرانی خۆی ، تارانی بەوەتۆمەتبارکرد کە دەورێکی تێکەرانەی لە ئێراق دا هەیە .

عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی  ئیماراتیی سکای نیوز، ئیدیعای کرد:  هەوی  ئێران بۆ  بۆ سەقام و ئاسایشی ئێراق، پڕمەترسییە.

ئیدیعای وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە دژی ئێران لە بارودوخێک دایە کە کاربەدەستانی ئێراقی بە جاران لە دەوری کارتێکەر و ئەرێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یارمەتیدان بە ئێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، ڕێزی گرتووە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بیست و پێنجەمی  ژانیڤەری ساڵی 2018 لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێنی ئەمریکا وتی : داکۆکی دەسەڵاتدارانی ناوچەیی لەوان ئێران لەئێراق بۆ ناوبردنی داعش زۆر یارمەتیدەر بوو  . 

فواد مەعسوومی سەروکی ئێراقیش  لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی  ع,کازی عەرەبستان  وتی : ئێران لە دەستپێکی پەلامارەکانی داعش بۆسەر ئێراق ، یارمەتی مرۆیی و سەربازی فراوانی بەو وڵاتە کردووە  . 

عادل جوبەیر  وەزیری دەرەوەی عەرەبستان هەروەها سەبارەت بە تاقمی تیرۆریستیی داعش کە لەلایەن ئەم وڵاتە و هاوپەیمانانی ڕیاز  دامەزراوە ئیدیعای کرد :  عەرەبستان نیگەرانە کە داعش بگوازرێتەوە بۆلیبی و وڵاتانی ئەفریقی .

Feb 14, 2018 19:47 Asia/Tehran
بۆچوونت