• خۆپیشاندانی شەوانەی جەماوەری بەحرەین لە حەوتەمین ساڵگەڕی شۆڕشی مرواری

جەماوەری بەحرەین لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، جەماوەری بەحرەین شەوی سێ شەممە لە ناوچەکانی «اَبوصَیْبَع»، «الشاخوره» و «کرانه» بە بۆنەی گەییشتنی حەوتەمین ساڵگەڕی شۆڕشی چواردەی فڤریە و ڕێزنان لە کوژراوانی ئەم شۆڕش و ڕاپەڕینە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

جەماوەری بەحرەین بە هەڵگرتنی وێنەگەلێکی کوژراوانی بەحرەین و دەستنووسگەلێک بە ناوەڕۆکی وەک ( ورەی ئێمە بەرترە) و( لە گۆڕەپان دا دەمێنینەوە) دروشمگەلێکیان دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە و پاشای بەحرەین هەڵدا و لە شێخ عیسا قاسم ڕێبەری مەعنەویی ڕاپەڕینی چواردەی فڤریە پشتیوانییان کرد.

چواردەی فڤریەی 2018 وەبیرهێنەرەوەی دەستپێکی ڕاپەڕینی جەماوەریی بەحرەینە. حەوت ساڵ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەحرەین ناسراو بە شۆڕشی مرواری تێ دەپەڕێ، شۆڕشێک کە تیای دا جەماوەری ئەم وڵاتە سەرباری سیاسەتی سەرکوتکارانەی ئالی خەلیفە مکوڕو لێبڕاون.

مانگرتنی جەماوەری بەحرەین لە گردوپەڕی ماڵی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی خەباتکاری وڵاتەکەیان لە ناوچەی دۆرازی مەنامە لە ژوئەنی 2016 هەتاکو ئێستا دەربڕی ئەوەیە کە سوکایەتی کردن بە مامۆستایانی ئاینی هێڵی سووری خەڵکی بەحرەین دێتە ئەژمارو بەزاندنی ئەم هێڵە کاردانەوەی لێبڕاوانەی جەماوەری بەحرەینی بە دواوە دەبێت.

بە سەندرانەوەی شارومەندایەتی لە شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینیی پایەبەرزی بەحرەینی لە ژوئەنی ساڵی دووهەزارو شانزە، جوڵانەوەی سەربازی لە ناوچەی ئەلدۆراز زیاتر پەرەی سەندووە.  بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردنن لە وڵاتەکەیاندا

ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەر لەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆری ڕێبەرانی نەیاری قۆڵبەست کردووەو بە بوختان و دۆسیەی ساختە زیندانی درێژ ماوەی بۆ بڕیونەتەوە.

Feb 14, 2018 21:11 Asia/Tehran
بۆچوونت