• درێژەی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان لە یەمەن

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە یەمەن ڕایگەیاند : لە پەلاماری فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەعوودی بو سەر ماڵێک لە ناوچەی سراواح لە مەئارب لە ناوەندی یەمەن چوار کەس کە هەموویان ژن و منداڵ بوون کوژران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەمڕۆ  پێنجشەمەی  کاناڵی ئەلعالەم ، ئەو سەرچاوە ئاسایشیە  باسی کوژرانی  دوو ژنی یەمەنیی کرد لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری  سەعوودی  بۆ سەر  دامەزراوەی گاز لە بەشی  ئەلجەڕاحی  لە پارێزگای حودەیدە  لە ڕۆژئاوای یەمەن .   فڕۆکەشەڕکەرەکانی  دەسدرێژکاری سەعوودی  ناوچەی ئەلمەجیلس لە ڕۆژهەڵاتی  ناوچەی  ئەلتەحینا  لە  حودەیدەیان لە  دوو پەلاماردا کردە ئامانج .فڕۆکە شەڕکەرەکانی  دەسدرێژکاری سەعوودی  هەروەها  پەلاماریان کردە سەر ناوچەی ئەلبەقعە  لە مەڕان  لە پارێزگای  سەعدە .  پەلاماری  هاوپەیمانیی  دەسدرێژکاران  بە زیاتر   لە  25 پەلامار  ناوچەکانی  حەڕەز و میدی یان  لە پارێزگای حەجە  دایە بەر پەلامار .  لە لایەکی دیکەوە  لە بەرپەرچ دانەوەیەکی هێزەکانی خوڕاگری  یەمەن لە ھەمبەر پەلاماری  بەکرێگیراوانی  دەسدرێژکاری  سەعوودی  لە نزیکی  ناوچەی  ئەلئەقروز  لە پارێزگای  تەعەز  و تەقینەوەی  بومب  لە سەر ڕێگای  کارەوانەکانیان ژۆمارێک  لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون . هەروەها  سەربازێکی  یەعوودیش  بە زەبری  گولەی  دوورئەنگێوەکانی  ئەرتەشی  یەمەن  و لێژنە جەماوەریەکان  لە  تەپۆڵکەی ئەلخەزان   لە گوندی  قوی  لە جیزان   کوژراو بنکەی سەربازانی  عەرەبستانی  لە ئوردووگای  عاکفە  لە نەجرانیان  دایە  بەر  پەلامار .

Feb 15, 2018 16:26 Asia/Tehran
بۆچوونت