• دان پێدانانی ئەمریکا بە پێگەی حێزبۆڵڵا لە ڕەوتی سیاسی  لوبنان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەرووبەندی سەفەری بۆ لوبنان دانی نا بەوەی کە حێزبوڵڵا بەشێک لە ڕەوتی سیاسی لە لوبنان دێتە ئەژمار و دەبێ ئەو پرسە بە فەرمی بناسێندرێت .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیوم - ڕێکس تیلرسون شەوی پێنجشەمە بەرلە  سەفەری بۆ لوبنان لە   ئەمانی  پێتەختی  ئەردەن  وتی :  دەبێ  قەبووڵ بکەین  کە حێزبۆڵڵا بەشێک  لە ڕەوتی  سیاسی  لە لوبنانە .  وتەکانی  ڕیکس تیلرسون " لە حاڵێکدایە  کە ئەمریکا  حێزبۆڵڵای  لوبنان  لە بەر   خەباتی  دژی  ئیسرائیل  و تاقمە تیڕوڕیستەکانی  چالاک لە ناوچە  ؛ بە  تڕۆڕیست  و  چالاکییەکانی  لە لوبنان و ناوچەکە  بە تێکدەرانە دەزانێ . وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا  پێشتر وتبووی  کە پرسی  حیزبوڵڵا  لە سەرووی  وتووێژەکانی  تیلرسون  لە گەڵ ڕێبەرانی   لوبنان  لە ڕەوتی  دیداری لەو وڵاتە  دەبێت  کە بڕیارە   ڕۆژی  پێنجشەمە  بەڕێوە بچێت .  تیلرسون لە سەفەریدا بو لوبنان لە گەڵ میشل عەون  سەرۆک کۆمار - سەعد حەریری  سەرۆک وەزیران و نەبیە بڕی  سەرۆکی پەرلەمان  دیدار دەکات .  وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا  بۆ دیدار  لە چەن  وڵاتی ناوچە ڕۆژی  یەکشەمە گەیشتە میسر  و سەفەر  بۆ ئەردەن  لوبنان  کوەیت و تورکیاش لە بەرنامەی  سەفەری ناوبراو دایە .

Feb 15, 2018 16:29 Asia/Tehran
بۆچوونت