• خۆپیشاندانی هەزاران بەحرەینی لە ساڵگەڕی شۆڕش دا

خۆپیشاندانی هەزاران بەحرەینی لە حەوتەمین ساڵگەڕی شۆڕشی 14ی فڤریە دا بە هاوێژرانی گازی فرمسێک هێن و گولەی قوڕقوشمینی هێزەکانی ئاسایشت توندوتیژیی لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مێرئاتولبەحرەین، لە هەل و مەرجێکدا کە هێزە ئاسایشتییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە تەگبیری ئاسایشتیی تایبەتییان بۆ حەوتەمین ساڵگەڕی شۆڕشی 14ی فڤریە گرتبووە بەر، هەزاران بەحرەینی لە ساڵگەڕی ئەم شۆڕشەدا دەستیان دایە خۆپیشاندان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.

ئەم خۆپیشاندەرانە لە گەڕەکی بازرگانیی شاری مەنامەی پێتەختی بەحرەین و نلوچەو گوندەکانی نزیکی ئەم شارە، خۆپیشاندانێکی ئەهوەنیان بەڕێوە برد، کەچی هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە دەستیان لێ کردنەوەو گازی فرمێسک هێن و گوللەی قورقوشمینیان تێ گرتن.

خۆپیشاندەران بە هەڵدانی دروشمگەلێک حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە پاشای بەحرەینیان بە بەرپرسی پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا زانی و داوای لە دەستەڵات لاچوونی ناوبراویان کرد.

دوابەدوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئالی خەلیفە و خۆپیشاندەران، ناوەندەکانی بازرگانی لە ناوچەگەلێکی بەربڵاوی ئەم وڵاتە داخران.

هەروەها شەوی ڕابردوو هەزاران بەحرەینی لە ڕێپێوانی ئاشتی خوازانەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بەشدارییان کرد.

بەحرەین لە چواردەی فڤریەی ساڵی دووهەزارو یازدەوە گۆڕەپانی ناڕەزامەندی دەربڕینی ئاشتیانەی دژی ئالی خەلیفەیە. جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری چاکسازیی سیاسی ،ئازادی، دامەزرانی دادگەری و نەمانی هەڵاواردن و هاتنە سەردەستەڵاتی دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیاندا، کەچی ڕژێمی ئالی خەلیفە بەردەوام بە سەرکوتکردن و داپڵۆساندن وەڵامی ناڕەزایەتییەکان دەداتەوە.

بەرخۆدانی شەش ساڵەی جەماوەری بەحرەین سەرباری کرداری سەرکوتکارانەو توندوتیژی ڕژێمی ئالی خەلیفە و ئالی سەعودو میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان هەروا بەردەوامە. بشێوییەکانی بەحرەین هەتاکو ئێستا دەیان کوژراوو هەزاران برینداری لێ کەوتووەتەوە.

 

Feb 15, 2018 17:44 Asia/Tehran
بۆچوونت