• داخوازیی  سەرۆک  کۆماری لوبنان بۆ پێشگرتن  لە دەسدرێژکاریەکانی  ڕژیمی  زایونی  بۆ سەر  لوبنان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەەرتای چوونی بۆ ناو لوبنان لە گەڵ میشل عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کۆشکی بەعبەدا دیداری کرد ؛ عەون لەو دیدارەدا وتی : ڕژیمی زایونی بە دەسدرێژکاریەکانی خۆی دژی لوبنان درێژە ئەدات و ئەمریکا دەبێ پێشبگرێت بەو دۆخە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس سەرۆک کۆماری لوبنان وتیشی : ئەمریکا دەبێ پێشبگرێت بە ئیسرائیل و دەسدرێژکارییەکانی بۆسەر سەروەریی زەوینی و  دەریایی  و ئاسمانیی  لوبنان و تەلەبیب ناچار بە  جێ بە جێ کرانی  بڕیارنامەی   1701 بکات کە بە مەبەستی   کۆتایی  هێنان بە شەڕی 33  ڕۆژە  دەرکرا .  ئێمە  لە ڕێکخراوی  نەتەوەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەمانەوێ دەوری  چالاک  لەو بوارەدا بگێڕێ . عەون لەو دیدارەدا  بە تیلەرسونی  وت : پێبەندین بە  ئاسایش  لە سنوورەکانی  باشووری و بە نیازی شەڕ لە گەڵ کەس نین . ڕێکس تیلەرسون  وەزیری دەرەوەی   ئەمریکا   لە درێژەی سەفەری ناوچەیی  5   ڕۆژەی خۆی  ئەمڕۆ پێنجشەمە  گەیشتە لوبنان .  ناوبراو  لە  ماوەی  هەفتەی ڕابردوو و بەرلە  لوبنان  سەردانی  میسر  کوەیت  و ئەردەنی  کرد و  لە گەڵ   کاربەدەستانی  ئەو وڵاتانەش دیداری  کرد .

Feb 15, 2018 20:22 Asia/Tehran
بۆچوونت