• پێشوازیی نائاسایی وەزیری دەرەوەی لوبنان  لە هاوتای ئەمریکایی خۆی

هەواڵدەریی ڕویترز ڕایگەیاند : پێشوازیی لە وەزیری درەوەی ئەمریکا لە کوشکی سەرۆکایەتی لوبنان بە دەر لە نەریتی دیپلوماتیک بووە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا ، ڕویترز   وێڕای ئاماژە  بە پێشوازیی  نائاسایی  " جوبران باسیل "  وەزیری دەرەوەی  لوبنان  لە ڕێکس تیلەرسون هاوتای ئەمریکایی خۆی  نووسی : وەزیری دەرەوەی   ئەمریکا  چەن خولەکێک  لە کۆشکی  سەرۆکایەتی لوبنان  چاوەڕوان مایەوە هەتا وەزیری  دەرەوەی لوبنان بێت بۆ  پێشوازی لە ناوبراو .   تیلەرسون  لە درێژەی  سەفەری  ناوچەیی  خۆی   ئەمڕۆ پێنجشەمە گەیشتە بەیرووت  تا لە گەڵ کاربەدەستانی لوبنانی دیدار بکات .  ناوبراو  بەرلە لوبنان  سەردانی  میسر  ئەردەن  و کوەیتی  کردووە  و بڕیارە  لە کوتایی   دیدارە  کورتەکەی لە لوبنان سەردانی تورکیا  بکات .   ڕویترز  وتیشی  تەلەفیزیونەکان  وێنەی  تیلەرسون نیشان ئەدەن لە حاڵێکدا کە ناوبراو  چاوەڕوان  دانیشتووە هەتا باسیل بۆ پێشوازی لە ناوبراو  بڕواتە ناو هۆڵی تەشریفاتی  کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی لوبنان و دوای دەس دانی لە گەڵ باسیل  لای میشل عەون  سەروک کوماری  لوبنان چوو تا لە گەڵ ناوبراو وتووێژ بکات. ڕویترز نووسی  وەزیری دەرەوەی لوبنان تەنانەت حازر  نەبوو  پێشوازی بکات لە هاوتای ئەمریکایی  خۆی لە بەر دەرکەی چوونە ژوورەوەی  کوشکی سەرۆک کومارەتی . نووسینگەی  سەرۆک کۆمارەتی لوبنان  هەر جۆرە  پێشێلکرانی  تەشریفاتی  دیپلوماتیکی  ڕەت کردەوە  . ڕەفیق  شەلالە  سەرۆکی نووسینگەی  مێدیایی  سەرۆک کۆمارەتی  لوبنان وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەن خولەک  زووتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا گەیشتووەو  دیدارەکە لە کاتی دیاریکراودا  بەڕێوە چووە .

Feb 15, 2018 20:28 Asia/Tehran
بۆچوونت