• مووشەکەکانی گرادی حیزبوڵڵا، ئیسرائیلیان تۆقاندووە

کۆڕەسیاسی و ئاسایشییەکانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە مووشەکی گراد کە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لەبەردەستیان دایە، ئەوەیان بە مەترسییەکی گەورە بۆ خۆیان زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم، کۆڕی ئاسایشی ئیسرائیل  بە ئاماژەدان بە مووشەکەکانی گرادی  حیزبوڵڵای لوبنان  وبزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس  و تواناییەکەی بۆ هەڵگرتنی  ماددەی تەقینەوەیی، ئەوەی بە مەترسیەکی  گەورە  لەهەرچەشنە شەڕێکی ئەگەری لە داهاتوو دازانی .

لەم ناوەدا زۆرئاشکرایە  ئیسرائی لەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی حیزبوڵڵا  و هەوڵدان بۆ لەناوچوونی ،  لەگەڵ لوبنان خەریکی شەڕە   و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئۆویگدۆر  لیبەرمەن  وەزیری شەڕی ئەم ڕژێمە  ئەم دواییە وتوویەتی لەکاتی شەڕی 1967ی ئیسرائیل لە هیچ شەڕێک لەگەڵ عەرەبەکان سەر نەکەوتووە.

میدیاکانی عیبری  کە وانگەی سیاسی و ئاسایشی  ئیسرائیل دەگوازنەوە، بێ  هیچ لەمپەڕێک  لە هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی بیروڕای گشتیی ئیسرائیل لەسەر ئەم پرسە  کە داهاتوو  بە تەواوی جیاواز دەبێت و ناخی ئیسرائیل  سەرباری  سەرکەوتنی سەربازی ، دەبێتە  مەیدانی شەڕێکی تۆکمەوتەواو  . 

ئەم  میدیاگەلە  هەروەها پێداگرییان کردووە ، بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل تەحەمولی چوار هەزار مووشەک کە  حیزبوڵڵا لە ڕۆژی یەکەمی شەڕ دا  دەیهاوێژێ  نییە  و ئەمەش شتێکە کە  ڕۆژنامەی یەدیعوت  ئاحارونوتیش  ماوەیەک لەمەوبەر بەگێڕانەوە لەسەرچاوەیەکی ئاسایشی  و سەربازی دانی لەسەر داناوە.

هەرلەم پێوەندییەدا  ژنەراڵێکی باڵای ئیسرائیلی لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەڕی عیبری زمانی والا  ئاشکرا کرد  هەتا قوڵایی چل کیلومەتریی باکوور و باشوور  بەرەوڕووی زۆرترین مەترسی  دەبێت و مووشەکەکانی گراد لە بۆسەی  ئیسرائیل  دان و ئەمەش شتێکە  کە دامەزراوەی ئیسرائیلی ترسیان لەوە دا هەیە .

Mar 13, 2018 12:19 Asia/Tehran
بۆچوونت