• کاروانی سەرۆک وەزیرانی فەلەستین لە سنووری غەززە وەبەر پەلاماری تەقینەوەیی کەوت

لە ماوەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین بۆ کەرتی غەززە، کاروانی ئۆتۆمبیلی هەڵگری بەرپرسانی فەلەستینی وەبەر پەلاماری تەقینەوەیی کەوەت.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی لوبنانیی مەیادین؛ ڕۆژی سێشەممە لە کاتی سەفەری "ڕامی حەمدوڵا " سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین بۆ کەرتی غەززە ، کاروانی ئۆتۆمبیلی هەڵگری بەرپرسانی فەلەستینی وەبەر پەلاماری تەقینەوەیی کەوەت، کە ئەو تەقینەوەیە ئۆتۆمبیلەکانی "ڕامی حەمدوڵا " و "ماجید فەرەج" سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری فەلەستینی لە کاتی گەیشتنیان بە کەرتی غەززەی کردبوویە ئامانج.

لەو تەقینەوەیەدا شەش کەس بریندار بوون. هێشتا زانیارییەکی ورد و درووست سەبارەت بەو تەقینەوە بڵاو نەبۆتەوە.

ژێدەرێکی ئاگادار لە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ "ڕامی حەمدوڵا " لە سەفەریدا بۆ غەززە لەگەڵ ژمارێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) سەبارەت بە دۆسییەی ئاشتی نیشتمانی و باروودۆخی قەیرانیی کەرتی غەززە وتووێژ دەکات.

بزووتنەوەکانی فەتح و حەماس، ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە قاهیرە ڕێککەوتنی ئاشتیی نیشتمانییان مۆر کرد و پاش ئەوەیش لە مانگی دێسەمبەردا "ڕامی حەمدوڵا " سەردانی غەززەی کرد.

Mar 13, 2018 14:42 Asia/Tehran
بۆچوونت