• ڕەزامەندی دەربڕینی ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکی ئەم وڵاتە

ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ی خۆی بە ئامادە بوونی سەلمان بن عەبدولعەزیزئالی سەعود پاشای عەرەبستان لەگەڵ سیاسەتی گشتی بەرنامەی ناڤۆکی ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری ڕەسمی عەرەبستان واس ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سەعودی هەروەها بە دامەزرانی شاندی پیداچوونەوە بەسەر چالاکیەکانی ناڤۆکی وڕادوێ ئەکتیۆ ڕەزامەندی دەربڕی ودوو گەڵالەی سیستمی پیداچوونەوە بەسەر مەترسیەکانی ناڤۆکی وسیستمی پیداچوونەوە بەسەر کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی وڕادوێ ئەکتیۆی نارد بۆکۆگەی مشۆرخوازی ئەم وڵاتە.

کاربەدەستانی ڕژێمی ئالی سەعود ئیدعایان کردووە چالاکیەکانی ناڤۆکی ئەم وڵاتە لە چوارچێوەی مەبەست وئامانجی ئاشتی خوازانە ویاساوڕێسا وڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتیە. عەرەبستان گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهانە . ئەم وڵاتە هەر ئێستاکە وتووێژ گەلیکی لەگەڵ ئەمریکا بۆ هاوکاری لە بواری وزەی ناڤۆکی دەسپێکردووە. عەرەبستان دەێهەوێ لە چوارچیوەی گەڵاڵەی محەممەد بن سەلمان وەلیعەدی ئەم وڵاتە بۆ سەنعەتی بوونی عەرەبستان ، هەتا ساڵی دووهەزارو سی ودوو چەند هێزگەی ناڤۆکی سازبکات.

وتووێژی عەرەبستان لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی چالاکی ناڤۆکی ، لە چوارچیوەی سیاسەتی هاندەرانەی واشنتۆن بە ڕیاز بۆ هاوڕەستی لەگەڵ کردەوەکانی ئەمریکا لە مەسەلەی فەلەستینە. بەشداری کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە عەرەبستان یش بۆ کرانەوەی هێزگەکانی ناڤۆکی لە چوارچیوەی قازانج بردنی واشنتۆن لە پارەکانی عەرەبستانە.

ڕاپۆرتەکان با س لەوەدەکەن محەممەد بن سلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بە نیازە بۆ ئیجرایی کردنی دروست کرانی هێزگەکانی ناڤۆکی ئەمریکا لە عەرەبستان بڕوات بۆ واشنتۆن.

Mar 13, 2018 21:00 Asia/Tehran
بۆچوونت