• پەرلەمانی فەلەستین: وەدی هاتنی ئاشتی نیشتمانی باشترین وڵام بۆ تەقینەوەکەی غەززە

ئەنجوومەنی یاسادانەرانی فەلەستین و تاقمە فەلەستینیەکان کردەوەی هۆکارانی تەقینەوەی بۆمب لەسەر رێگای کاروانی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی و سەرۆکی ڕێکخراوی هەوالگری فەلەستین لە کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ دەبیرخانەی ئەنجوومەنی یاسادانەری فەلەستین لەبەیاننامەیەک دا جەختیکرد، ئەم کردەوە ی کریت و ترسۆنکانەی تەقینەوەی بۆمب، سیرەی لە یەکێتی فەلەستین گرتووە و وڵامی ڕاستەقینەی فەلەستینیەکان بەم تاوانکارییە ، درێژەدانی هەوڵەکانە بە مەبەستی هاتنە دی خێراتری ئاشتەوایی نیشتمانی و قۆڵبەست کران و سزادانیی هۆکارانی تاوانکاری لە غەززە .

 بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، تەقینەوەی بۆمب لە غەززە، پێویستی هاتنە دی ئاشتەوایی نیشتمانی ونەهێشتنی ناکۆکیی نێو خۆیی و یەکگرتنیی دامەزراوەکان و ناوەندە فەلەستینیەکان بۆ پێشگرتن لە کۆسپ نانەوەی دوژمنی نیشان داوە .  بزوتنەوەی خۆڕاگری جەماوەری فەلەستینیش لە  بەیاننامەیەک دا جەختیکرد، ئامانجی تاوانکاری غەززە، تێکدانی هەوڵەکانە لە پێناو هاتنە دی ئاشتەوایی نیشتمانی و زەبردانە لە ڕەوشی نێو خۆی فەلەستین و تەنیا لایەنیک کە لەم ڕەوشە سوود دەبات ، رژێمی زایۆنییە .

 " ئەیاد ئەلبەزم" وتە بیژی وەزارەتی نێو خۆی فەلەستین وتی: ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی سەردانەکەی "ڕامی حەمدۆڵلا" سەرۆک وەزیرانی  دەولەتیویفاقی نیشتمانی فەلەستین بۆ کەرتی غەززە، کاروانی هەڵگری بەرپرسە فەلەستینییەکان ، کەوتە بەر پەلاماری تەقینەوەیی.

Mar 14, 2018 08:23 Asia/Tehran
بۆچوونت