• کوژراوێک و دوو بریندار لەئاکامی پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دیمەشق

لەئاکامی پەلاماری بەهاوەنی دوێ شەوی تاقمە ڕەشەکوژەکانی جێگیر لە غوتەی رۆژهەڵاتی بۆسەر ناوچەکانی "بابی ڕۆژهەڵاتی" و " ئەلزەبلتانی"ی سەربە دیمەشقی پێتەختی سووریا شارۆمەندێک کوژرا و دوو کەسی دیکەیش بریندار بوون.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە هۆی ئەم پەلامارانە هەروەها زەرەو زیان گەلێک لە چەند ماڵ و ژێرخانە گشتییەکانیی ئەم ناوچەگەلە کەوتووە .

 تاقمە ڕەشەکوژەکان بەم پەلامارانەیان جارێکی تر ڕێککەوتننی ناوچە کەم ئالۆزییەکانیان بنپیکرد.

 شەوی سێ شەممەی پەلامارەکانی بە هاوەنی ترۆریستان بۆ سەر ئۆردوگای "یەرمووک" لە باشووری دیمەشق، دوو کوژراو و چاور برینداری لیکەوتەوە .

 غوتەی رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیکی نزیک دیمەشقی پێتەختی سوریایە کەلە ژێر ڕکێفی ترۆریستان دایە . تاقمە ڕەشەکوژەکانی سەقامگیر لە ناوچەکە بوارگە ئەمنە ئینسانییەکان کە بۆ چوونە دەری کەسانی مەدەنی سوری لەم ناوچەیە بەدی هاتوون، ئەدەنە بەر پەلاماری بەهاوەنی خۆیان دا. ڕەشەکوژەکان هەروەها بەردەوام لە رۆژ دا لە غوتەی رۆژهەڵاتییەوە بە مووشەک و هاوەند خەڵکی ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان .

ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان شەممە ٢٤ فیڤرییە بڕیارنامەیەکی بۆ ئاگر بڕی ٣٠ رۆژە لە سوریا و بەدی هێنانی بوار بۆ دەستڕاگەییشتنی مرۆڤدۆستانە بە ناوچە ژێر گەمارۆکانیی ئەم وڵاتە بە تایبەتی غوتەی رۆژهەڵاتی پەسەند کردووە.  بە گوشاری ڕوسیا لەم بریارنامەیە گوتراوە کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان بریتی لە هەڵمەتی سەربازی دژی تاقمەکانی قاعیدە و بەرەی نۆسرە،داعش و تاقمی ڕەشەکوژەی تر کە رێکخراوی نەتەوەکان ئەوانی وەک ترۆریست ناساندووە، ناگرێتەوە.

 سوپای سوریا هاوڕەت لەگەڵ پشتگریی لە خەڵکی ئەم وڵاتە گەرەکیەتی غوتەی رۆژهەڵاتی لە بوونی ترۆریستان پاکتاو بکاتەوە ؛ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە وان فەرەنسا و بەریتانیا بەڵام هەوڵ ئەدەن پێشبگرن بە شکستی ترۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دا .

Mar 14, 2018 08:23 Asia/Tehran
بۆچوونت