• مۆگرینی: پێویستی دانووستان بۆ چارەسەری قەیرانەکەی سووریا

بەر پرسی هەلویستی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ، باسی لە پێویستی دانووستان کرد بۆ چارەسەری قەیرانەکەی سووریا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا؛ "فیدریکا مۆگرینی"  بەر پرسی سیاسەتی  دەرەوەی  یەکێتی  ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی  سێ شەممەی پەرلەمانی ئەوروپا دا وتی، ڕیگا چارەی سیاسی بناغە و بنەمای ئاستی دادگەرانە و پاوەجێیە لە سوریا دا . بە وتەی مۆگرینی ، دەبێ بە هەموو تواناوە بیر لە پشتگری و ژیاندنەوەی دانووستانەکان لە ژێر هیدایەتی ریکخراوی  نەتەوەکان  لە ژینیڤ دابین.

 بەر پرسی سیاسەتی  دەرەوەی  یەکێتی  ئەوروپا، هەروەها پشتگری لە پرۆسەی خولی تازەی دانووستانەکانی ژینێڤی وەک یەکێ لە ئامانجە سەرەکییەکانی دووهەم کۆنفرانسی سوریا لە بروکسێل دا زانیوە کەلە کۆتایی ئاپریلی ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە

. ئامادە بوونی نایاسایی ڤاشنگتۆن لە سوریا، بە بیانووی خەبات دژی ترۆریسم لە هەڵو مەرجێکدایە کە "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی  ئەمریکا دانی داناوە لە سەر ئەم بابەتە کە هۆکاری سەرەکی دەرکەوتنی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە وان داعش لە سوریا و عێراق دا هەر ئەم وڵاتەیە .

Mar 14, 2018 11:42 Asia/Tehran
بۆچوونت