• وریاییدانی یونیسف سەبارەت بە بارودۆخی دژواری منداڵان لە سووریا

وریایی دانی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسف"سەبارەت بە بارودۆخی دژواری منداڵانی سووریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شینهۆڤا، " مارکسی مێرکادۆ" وتە بیژی یونیسف  رۆژی سێ شەممە لە ژێنیڤ دا وتی شەڕ لە سوریا کارتێکەری بووە لە سەر ژیانی هەش و نیو ملوین منداڵ .

 وتە بێژی یونیسف، لە درێژە دا وتیشی ساڵی ڕابردوو  ٢٠١٧ ژمارەی منداڵانێک کە بە هۆی شەڕی سوریا کوژراون گەییشتۆتە ٩١٠ کەس .

 وتە بێژی یونیسف، هەروەها وتیشی  یەک ملوین و عەوت سەد هەزار منداڵی سوری ناچار بوون فێرگە جێ بهێلن و یەک ملوێن و سێسەد هەزار کەسی تریش بەرەو ڕووی ئەم مەترسییەن.

" گێرت کاپلار" بەڕێوە بەری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان " یونیسف"یش بەر لەوە ڕایگەیاندبوو لە سەدا ٤٠ قووربانیانی قەیرانی سوریا منداڵن. ترۆریستان لە کاتی داگیر کرانی شارەکان و ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا ، باڵاخانەکان و شۆینی گشتی، ترۆمبێلەکان ، ماتۆر سیلێتەکان و تەنانەت بووکە شووشەی منداڵانیان کرد بە بۆسەی مینرێژکراو ئەمەیش باس لە دەستڕاگەییشتنی ئەوان بە ڕادەیەکی زۆری ماددەی تەقەمەنی دەکات .

 

Mar 14, 2018 12:56 Asia/Tehran
بۆچوونت