• پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا

فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی چەندین جار فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعای پێتەختی یەمەنیان بە توندی بوردومان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە ، بەپێی ڕاگەیاندنی  سەرچاوە میدیاییەکان فڕگەی نێونەتەوەیی سەنعا پێنج جار کەوتووەتە بەر پەلاماری دەستدرێژکارانی  سعودی  . 

ماڵپەڕی  مارب پرێسیش ڕایگەیاندووە  لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی پەنجا جار پارێزگەکانی سەنعا، زمان، تەعز، بەیزا، جوف، سەعدە، حەجە  و حەدیدەیان  بوردومان کردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناوەندی میدیایی سوپای یەمەنیش ڕایانگەیاند:  تێکهەڵچوونی جۆربەجۆر لەنێوان ئەندامانی سەربە عەبدرەبەمەنسوور هادی سەروکی لەسەرکارلابراوی یەمەن و ٍزی ئەنساروڵڵا لە  پارێزگەی سنووری  جوف لە  باکوری ئەم وڵاتە پێکهاتووە و تێکهەڵچوونی دیکەش لە پارێزگەی  مار لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن درێژەی هەیە  . 

Mar 14, 2018 18:33 Asia/Tehran
بۆچوونت