• ترسی زایۆنییەکان لە ئەگەری ڕادەست کرانی مووشەکی ئێس-٣٠٠ی ڕووسی بە سووریا

پاش بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەبارەی ئەگەری ڕادەست کرانی سیستەمی بەرەڤانیی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بە سووریا ، میدیاکانی رژیمی زایۆنیستی نیگەرانیان دەربڕی.

رۆژنامەی زایۆنیستیی جێروزالێم پۆست وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەبارەی ئەگەری ڕادەست کرانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بە سووریا پاش دەسدرێژیی مووشەکیی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە، نووسی: سیستەمی ئاسمانیی ئیسرائیل کەوتووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین بارودۆخە ترسناکەکان.

رۆژنامەی زایۆنیستی نووسی: دەسڕاگەیشتنی دەمشق بە مووشەکی کارامەتر بەمانای کوژرانی فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکانە.

شرۆڤەکارانی ماڵپەڕی ئای٢٤و گشت میدیاکانی رژیمی زایۆنیش لە شیکاریکردنەوەی هاوچەشندا خوازیاری ئەوە بوون کە رژیمی زایۆنیستی "کردەی بەپارێز وپێشگرانە" ئەنجام بدات بۆ پێش گرتن بە فرۆشرانی ئەو سیستەمە مووشەکییانە بە سووریا.

سێرگئی رۆدسکی سەرۆکی بەشی ئۆپراسیۆنیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، شەممەی رابردوو پاش پەلامارە ئاسمانییەکانی ئینگلیز، ئەمریکاو فەڕانسە بۆسەر سووریا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس ٣٠٠ دەخاتە بەردەست سووریا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ئەمریکا، فەڕانسە و ئینگلیز زیاتر لە١٠٠مووشەکیان گرتە پێگەو دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا لە ناوەند و گردووپەڕی شاری دەمشق کە ناوەندی بەرگریی ئاسمانیی سووریا توانی حەفتاو یەک مووشەک پێوشوێن بگرێ و تێکیان بشکێنێ.

ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ ئینگلیز و فەڕانسە لە ڕۆژانی رابردوودا بەبیانووی کەڵک وەرگرتنی سووریا لە چەکی شیمیایی و کیمیابارانی دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی، هێرشیان کردەسەر ئەو وڵاتە.

Apr 16, 2018 11:12 Asia/Tehran
بۆچوونت