• پەلاماری سەربازانی زایونی بۆسەر ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەن

سەربازانی زایونی بەیانی سێشەممە بە پەلامارکردنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چومی ئەردەن لەگەڵ فەلەستینیەکان تێکەڵچوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، سەربازانی ڕژێمی زایونی لانی کەم هەشت فەلەستینیان بەبێ ڕانەگەیاندنی تاوانەکەیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی چومی ئەردەن دەسگیر کرد. لە لایەکی ترەوە، ڕژێمی زایونی بە بیانوی بەڕێوەبردنی ڕێ وڕەسمی جێژنی جوولەکە، گشت دەرگاکانی هاتووچووی قودسیان داخست وقەدەغەیان کرد لەهاتووچووی خەڵکی فەلەستین بۆهاتنە ناوئەم شارە. مزگەوتی ئەقسا وەکوو سومبول وهێمای سەرەکی شوناسی ئیسلامی- فەلەستینی شاری بەیتولموقەدەس هەموو کات کەوتووەتە بەرپەلاماری کاوەلکەرانەی ڕژێمی زایونی .

Apr 17, 2018 19:21 Asia/Tehran
بۆچوونت