• داکۆکیی ژنانی کفن پۆشی فەلەستینی لە ئازادکرانی یەخسیر و دیلە فەلەستینیەکان

لەدرێژەی چالاکییەکانی رۆژی بەدیلگیراوی فەلەستینی، ژنان وکچانی کفن پۆشی فەلەستینی بەبەرپاکردنی ڕێپێوان لەغەززە، هاودەنگیان ڕاگەیاند لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی و ژنانی فەلەستینی بەندکراو لەگرتووخانەکانی رژیمی ئیسرائیل.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، بەشداربووانی ڕێپێوانەکە داوایان لە گەلانی جیهان کرد دەسوەردان بکەن لەمەڕ پرسی یەخسیران و بەندکراوانی فەلەستینی و بواربۆ ئازادکرانیان خۆش بکەن.

ژمارێک لە ژنانی کفن پۆشی فەلەستینیی دانیشتووی غەززە کە وێنەی ژنانی بەندکراوی فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، زنجیری سەمبولیکیان لەدەستەکانیان بەستبوو هەتا باسی ئەشکەنجەو ئازاردانی جەستەیی و روحیی بەندکراوانی ژنی فەلەستینی لەگرتووخانەکانی داگیرکەرانی زایۆنی بکەن.

ئەو ڕێپێوانە هەتا شوێنی بینای مانگی سوور بەردەوام کرا، شوێنێک کە ژمارێک لە کەمئەندامانی فەلەستینی لەسەر بانگهێشتنی یەکێتی کەمئەندامانی فەلەستینی لە هەوڵێکی ئاشتیانەو بەنیشانەی هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ بەدیلگیراوانی فەلەستینی، کۆبوونەوە.

حەڤدەی ئاڤریلی١٩٧١ یەکەم دیلکراوی فەلەستینی لەگرتووخانەکانی رژیمی زایۆنیستی ئازادکراو پاشان، ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی دیلکراوی فەلەستینی ناونرا.

بەپێی ئامارە فەرمی ونوێکان، ئێستا زیاتر لە٦٥٠٠ یەخسیر وگیراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنی لەخرابترین بارودۆخدان.

Apr 17, 2018 20:53 Asia/Tehran
بۆچوونت