• شەرمەزارکرانی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی

قەڵاچووی بێ بەزەییانەی هاووڵاتیانی فەلەستینی لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاوی ناوچەیی وواوەناوچەیی ڕووبەڕوو بۆتەوە .

یەکیەتی ئافریقا ، قەڵاچووی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە ی بە توندی مەحکوم کرد. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی " موسا فەکی محەممەد سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکیەتی ئافریقا شەوی دوشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیان نامەیەک ، لەدۆخی سەرزەویەکانی فەلەستین دوای گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس نیگەرانی دەربڕی. موسا فکی محەممەد وتی: گڕانی شوێنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆقودس تەنیا ئالوزیەکانی ناوچەیی پەرە پێ داوەو فەلەستینی تۆشی قەیران کردووە. سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکیەتی ئوروپا هەروەها بە هەوڵی ڕەوای گەلی فەلەستین بۆ هەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ ویەکپارچەیی خاکی بە پیتەختی قودس ڕۆژهەڵاتی یەکیەتی ویەکگرتووی دەربڕی/. پاشای مەغریب لە مەڕ مەترسیەکانی هەرجۆرە دەسرێژەی بۆسەر دۆخی مافەوانی ومێژوویی قودسی داگیر کراووڕودانی تێکەڵچوونەکانی مەزهەبی وشداری دا. وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر شەهادەتی دەیان فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایونی لەخۆپێشاندانی ئاشتیانە لە کەرتی غەزەی مەحکوم کرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی تونیس ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا سەرەڕای مەحکوم کردنی پەلاماری سەربازانی ڕژێمی زایونی بۆ خۆپێشاندانی ئاشتیانەی بۆ گرتنی مافی ڕەوای گەلی فەلەستین، گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیب بۆ قودسی زۆر بە کرێت وقەبیح زانی. ئەحمەد ئەبو قەیز سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند ، کردەوەی ئەمریکا لە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ قودس ، بنپێکردنی ئاشکرای ، یاساوڕیسای نێودەوڵەتیە. ئەبو غەیز پیداگری لرد ، شەهادەتی دەیان فەلەستینی لە غەزە لەلایەن سەربازانی ڕژێمی زایونی هاوکات لەگەل گوێزرانەوەی بالوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس زەنگی مەترسی ووشدارە. جرمی کوربین ڕیبەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە کاردانەوە بە کردەوەی ڕژێمی زایونی لەشەهیدکردنی فرەتر لە پەنجا کەسی ناسەربازی فەلەستینی وتی: ئەم جەنایەتانە نە تەنیا دەبێ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە مەحکوم بکرێت ، بەلکۆ پێویستی بە کردەوەی نێودەوڵەتی لە دژی ئیسرائیلە. هاوکات لەگەڵ جێ بەجێ کرانی فەرمانی دونالد ترامپ لەمەڕگوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس ، فەلەستینیەکان دوای تێپەڕینی یەک مانگ ونێو لە خۆپێشاندانی خۆی بە ناوی ڕێپێوانی گەڕانەوە کە لەسیی مارس دەسپێکراوە ، ڕۆژی دوشەممە لە ساڵوگەڕێ ڕۆژی نەگبەت چواردەی مانگی مای خۆپێشاندانیان کرد کە لەم خۆپێشاندانە شەست فەلەستینی بە دەس سەربازانی زایونی شەهید وهەزاران کەسیش بریندار بوون.

ئادار 15, 2018 17:17 Asia/Tehran
بۆچوونت