• خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان بەبۆنەی ساڵوگەری نەگبەت

فەلەستینیەکان ئەمرۆ سێشەم هاوکات لەگەڵ ساڵوگەڕی نەگبەت واتە پازدەی مانگی مای خۆپیشاندانێکیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی چۆمی ئەردەن و کەرتی غەزە ساز کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ،سەدان فەلەستینی لە شارەکانی ڕامۆڵڵا ، بەیت لەحم، ئەلبیرە وئەلخەلیل لە ڕٶخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وکەرتی غەزە لەخۆپێشاندانی ساڵوگەڕی نەگبەت بەشداریان کرد. هاوکات لەگەڵ درێژەی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان، سوپای ڕژێمی زایونی کەرەسە وئامیری سەربازی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە سەقامگیر کرد. هێزە داگیر کەرەکانی قودس بە کەڵک وەرگرتن لە فرۆکەیەکی بێ سەرنشین بەرەو خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە دەرگای باکووری ئەلبیرە گازی فرمیسک هێنەریان تەقاند. دوو فەلەستینی یش بە زەبری گوللەی سەربازانی زایونی لەناوچەی باب ئەلزاویە لە شاری ئەلخلیل هەڵکەوتوو لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن بریندا ربوون. هەرلەم حاڵەدا ، فەلەستینیەکان لە سەرانسەری ناوچەکانی فەلەستینی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی خۆپێشاندانی ڕٶژی دوشەممەی غەزە وتازیەداری بۆیان ، مانیان گرت. تاقمە فەلەستینیەکانیش لە بەیان نامەیەکدا گەلی فەلەستینیان بانگهێشت بۆ درێژەی ڕێپێوان هەتا لاچوونی گەمارۆی غەزە وگەڕانەوەی ئاوارەکان. وەزاڕەتی تەندوروستی فەلەستین ڕایگەیاند : لە خۆپێشاندانی ڕۆژی دوشەممەی فەلەستینیەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوێزرانەوەی بالوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس ، لانی کەم شەست فەلەستینی شەهید و٢٧٧٠کەسیش برینداربوون. چواردەی مای دووهەزارو هەژدە ڕێککەوتە لەگەڵ حەفتاهەمین ساڵۆگەڕێ دەرکرانی سەدان هەزار فەلەستینی لە سەرزەویەکانیان وپازدەی مای حەفتاهەمین ساڵی شکڵ گرتنی ڕژێمی ساختەی ئیسراییل "ڕۆژی نەگبەتە" گەلی فەلەستین هەتا ئێستاکە هەمووساڵێک کەم ڕۆژە خۆپێشاندانی دژە ئیسراییلی بەڕێوەبردووەو لەسەر دەسەڵاتدارەتی خۆی بەسەر سەرزەویەکانی داگیر کراو پیداگریان کردووە/. 

ئادار 15, 2018 17:23 Asia/Tehran
بۆچوونت