• ڕاوێژیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لەمەڕ دۆخی فەلەستین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفونی سەبارەت بە دۆخی قەیراناوی فەلەستین بەتایبەت قەڵاچووی فەلەستینیەکان لەلایەن سەربازانی زایونیەوە ، وتووێژیان کردو بیروڕیان گۆڕیەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا "محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ومەولود چاووش ئوغلۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ، ڕۆژی سێشەممە لەم وتووێژە تەلەفونیەدا لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ بڕیارگرتنی هاوبەشی جیهانی ئیسلام لە مەڕ دۆخی هەستیاری ئێستاکە پیداگریان کرد. ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە بە پێی نەیارەتیە بەربڵاوەکانی ناوچەیی وجیهانی بالوێزخانەی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ قودس گوێزستەوە  ، هاوکات لەگەڵ ئەم کردەوەیە، سەربازانی زایونی لانی کەم شەست فەلەستینیان بە زەبری گوللە شەهیدونێزیک بە سێ هەزار کەسیشیان بریندار کرد. 

ئادار 15, 2018 19:05 Asia/Tehran
بۆچوونت