• پاشەکشەی تالیبان لە شاری فەرای ئەفغانستان

وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە تاقمی تاڵیبان لە شاری فراشای ڕۆژئاوای ئەفغانستان پاشەکشەی کردوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا نەجیب دانش وتەبێژی وەزاڕەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند ، ئەندامانی تاقمی تاڵیبان بەیانی ڕٶژی سێشەممە لە چەند قۆناخ لە شاری فراە ناوەندی وەلایەتی فراە لە رٶژئاوای ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلاماری بەربڵاو ی خۆیان کە لەگەڵ نێردرانی هێزی ئەمنیەتی نوێ لە ولایەتەکانی قەندەهار وهەرات ، تاقمی تالیبان پاشەکشەیان کرد. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە تێکەڵچوونەکان لە نێوان تاقمی تالیبان وهێزە ئەمنیەتیەکانی ئەفغانستان لە فراە درێژەی هەیە هەروەها وتی: هیچ کام لە ناوەندە هەستیارەکانی ئەم شارە لەژێر کۆنترۆڵی تاقمی تاڵیبان نیە. ناوبراوبە بێ ئاماژەدان بە ژماری زیانەکانی شیمانەیی هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەفغانستان وتی: تەنیا فەرماندەی پۆلیسی فراە لەم تێکەڵچوونانە بریندار بووە. بەیانی ڕۆژی سێشەممە ئەندامانی تالیبان پەلاماری بەربڵاویان بۆسەرشاری فراە دەسپێکرد وتوانیان بە شکست دانی هێڵی بەرەڤانی هێزە دەوڵەتیەکان لە چەند ناوچە خۆیان بگەیەننە ناوخۆی شار. وەلایەت فراە یەکێ لە ولایەتە نائەمنەکان لە ڕٶژئاوای ئەفغانستانە وپەرەی ئەم ناهێوریانە تەنانەت گەیشتووەتە شارستانی شیندند لە ولایەتی هەراتیش.

ئادار 15, 2018 21:11 Asia/Tehran
بۆچوونت