• پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی نوێنەرەکەی خۆی لە ئەمریکا بانگ کردەوە

بەدوای چەواشەکاریی ئەمریکا لە رێگەی ئاهەنگی کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە قودس لە حەفتاهەمین ساڵهاتی داگیرکرانی فەلەستین لەلایەن زایۆنیەکانەوە سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی بۆ ناڕەزایەتی بەم هەنگاوەی ئەمریکا نوێنەرەکەی لە واشنگتۆن بانگ کردەوە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سائیب عەریقات سکرتێری گشتیی  کومیتەی کارگێڕیی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستین گوتی : بە دوای گوازرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس ، مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی رۆژی سێشەممە " حیسام زەملەت "بەرپرسی نوسینگەی نوێنەرایەتی ئەم رێکخراوەی لە واشنگتۆن بانگ کرددەوە  .

دەیڤید فریدمەن باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل ، رۆژی دوشەممە لە سایەی بێ لیاقەتیی رێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و رێکخراوی نەتەوەکان ، بە فەرمی گوازرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تەلەڤیڤی بۆ قودسی داگیرکراوی راگەیاند .

هاوکات لەگەڵ جێ بەجێ کرانی فەرمانی دونالد ترامپ لەمەڕگوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس ، فەلەستینیەکان دوای تێپەڕینی یەک مانگ ونێو لە خۆپێشاندانی خۆی بە ناوی ڕێپێوانی گەڕانەوە کە لەسیی مارس دەسپێکراوە ، ڕۆژی دوشەممە لە ساڵوگەڕێ ڕۆژی نەگبەت چواردەی مانگی مای خۆپێشاندانیان کرد کە لەم خۆپێشاندانە شەست فەلەستینی بە دەس سەربازانی زایونی شەهید وهەزاران کەسیش بریندار بوون.

ئادار 16, 2018 09:55 Asia/Tehran
بۆچوونت