• کۆبوونەوەی بێ ئەنجامی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە فەلەستین

کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە فەلەستین، شەوی چوارشەممە بەبێ ئەنجام کۆتایی پێ بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەلەستینەوە، زۆربەی ئەندامان خوازیاری لێکۆڵینەوەی زیاتر بوون لەمەڕ قەڵاچۆی ئەم دواییەی فەلەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە.

دەقی بەرنووسی بڕیارنامەیەکیش ھەر لەم پەیوەندییەدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەخرێتە بەردەستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت.

ھەر لەم حاڵەدا نیکۆلای ولادینۆف ڕێکخەرس ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە ڕژێمی ئیسرائیل و میسر کرد کە بەستێن بۆ چوونە دەرەوەی شارومەندە بریندارەکانی فەلەستین لە غەززە خۆش کەن.

لەگەڵ ئەمەش دا نیکی ھیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش وێڕای پشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایونی لەمەڕ قەڵاچۆی فەلەستینییەکان، بانگەشەی ئەوەی کردکە حەماس ھۆکاری توندوتیژییەکان لە ناوچەی غەززەیە.

دەیان ھەزار شارومەندی فەلەستینی ڕۆژی دووشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراوو حەفتاھەمین ساڵگەڕی داگیرکرانی فەلەستین لە سنوورە ڕۆژھەڵاتییەکانی غەززە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

دەوڵەتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە سای لێنەھاتوویی و خەمساردیی ڕێکخراوەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، باڵوێزخانەی خۆی لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودسی داگیرکراو کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندیی بەربڵاوو سەرتاسەریی جەماوەری فەلەستین دا بەرەوڕوو بووەوە. ھەروەھا کرداری دڕندەکارانەی زایونییەکان دژی ناڕەزایانی فەلەستینی شەھید بوونی ٥٩ کەس لەوانە ساوایەکی ھەشت مانگانی فەلەستینی و بریندار بوونی نزیکەی سێ ھەزار کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئادار 16, 2018 11:53 Asia/Tehran
بۆچوونت