• خۆپیشاندانی دانیشتوانی تەلئەبیب  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوشت و بڕی گەلی غەززە

سەدان کەس لە دانیشتوانی تەل ئەبیب شەوی چوارشەممە بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوشت وبڕی گەلی غەززە لەلایەن هێزی زایۆنیست ، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئیسرائیلییە ناڕازییەکان  بە هەڵگرتنی پارچە نووسگەلێک لەسەر ناوی  غەززە ئازاد بکەن، لەبەرامبەر داگیرکاری خۆڕاگری دەکەین ،  داگیرکاری کۆتایی پێ بێنێن و پەلامارە کارەساتبارەکان کۆتایی پێ بێنن،  تاوانکاری زایۆنیستەکان لە غەززە و سیاسەتەکانی ئەم ڕژێمە گەندەڵکارە بەدژی فەلەستینییەکانیان  ئیدانە کرد  . 

خۆپیشاندەرانی ئیسرائیلی  پێداگرییان کرد ، زۆربەی کەسانێک کە لە خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە سنووری غەززە شەهید بوونە، لاو و سیڤیل بوون و جووەکان  ناتوانن  لە بەرامبەر کوشت و بڕی  خەڵکی غەززە بێ دەنگ بن  . 

ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن دامەزراوەی  مافی مرۆڤی " ئێستا ئاشتی"  لە فەلەستینی داگیرکراو ، ڕێکخرا بوو . 

هێزی زایۆنیست  ڕۆژی دووشەممە لە  ئەنجامی  داکۆکی  بێ وێنەی ئەمریکا و ئاشتی خائینانەی هەندێ ڕژێمی ناوچە، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی فەلەستینییەکانیان لە ساڵڕۆژی  دەرکرانی فەلەستینیەکان لە ناوچەی خۆیان لە  چواردەی مانگی مەی  لە خاک و خوێن دا گەوزاند  کە لەم  تێک هەڵچوونەدا  زۆرتر لە  شەست فەلەستینی شەهید و لانیکەم سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئادار 16, 2018 19:14 Asia/Tehran
بۆچوونت