• سەربازانی تورکیا هەشت هاووڵاتی سووریایان کوشت

هێزەکانی سنوورڤانیی تورکیا هەشت هاووڵاتی سووریایان کوشت کە هەوڵیان دەدا لە سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێپەڕن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەواڵدەریی "ئەخباروشام" شەوی ڕابردوو (شەوی پێنجشەممە) ڕایگەیاند کە ئەو شاروومەندانەی سووریا هەوڵیان دابوو لە ناوچەی "خربە الجوز" لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەدلیب بچنە نێو خاکی تورکیاوە کە وەبەر گوللەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا کەوتن.
شایانی باسە چوار کەس لەو کوژراوانە منداڵ بوون.

ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریایش هەفتەی ڕابردوو رایگەیاند کە زیاتر لە ٣٦٧ شاروومەندی سووریایی لە ماوەی چەن ساڵی رابردوودا بە دەستی هێزەکانی سنوورەوانیی تورکیا کوژراون.

 

ئادار 17, 2018 10:54 Asia/Tehran
بۆچوونت