• پێداگریی ئێران و تورکیا لەسەر پەرەپێدانی هاوکاریەکانیان

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری ئابووریی تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووریان و خێراترکردنەوەی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لەبواری ڕامیاریی کەلتووری و ئابووری .

"مەحموود واعزی" لە دیداری ئێوارەی چوارشەممەدا لەگەڵ "نیهات زیبکچی" Nihat Zeybekci وەزیری ئابووری و سەرۆکی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووریی ئێران و تورکیا لە ئانکارا، بە ئاماژە بە هەوڵی بەرپرسانی ئێران و تورکیا لە سەر پەرەپێدانی پێوەندیی بازرگانی و ئابووری، کەڵک وەرگرتن لە هەموو توانا و پوتانسییەلەکانی دوو وڵات لە هەموو ڕەهەندە ئابوورییەکانی بە قازانجی دوو وڵات و گەلانی ناوچە زانی.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە ڕایگەیاند: چالاک بوونی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووری، دەتوانێ خێرایی بداتە ڕەوتی بەرز بوونەوەی ئاستی پێوەندییەکانی ئابووریی دوو وڵات.

"نیهات زیبکچی" Nihat Zeybekci وەزیری ئابووری و سەرۆکی کۆمسیۆنی هاوبەشی ئابووریی ئێران و تورکیایش لەم دیدارەدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچ لەمپەر و بەرتەسکییەک لە پتەو کردنی پێوەندیی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێرانە نییە، وتی: تورکیا هەوڵی دا بە نەهێشتنی هەرچەشنە لەمپەری شیمانەیی و هاسان کردنەوەی پێوەندیی پێویست، ئاستی پێوەندیی ئابووری خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە رابردوو پەرە پێ بدات.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەروی شاندێکەوە، گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.

ئادار 17, 2018 10:58 Asia/Tehran
بۆچوونت