• پەلاماری مووشەکیی هێزە یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی «العند» لە پارێزگای لەحج

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە مووشەکێکی بالستیکی مۆدیلی «بدر 1» ی بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیا لە «العند»ی پارێزگای لەحج"ی ئەو وڵاتە هاویشتوە.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرە؛ بنکەی سەربازیی «العند» لە باشووری یەمەن لە ناوەندە سەربازییە گرینگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی دێتە ئەژمار.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی سیخوڕیی عەرەبستانی لە شارۆچکەی سەرسنووریی "منبە" لە ڕۆژوای پارێزگای سەعدەی یەمەن خستۆتە خوارەوە.

مێدیاکانی عەرەبستان ڕایانگەیاندوووە کە سێ سەربازی سەعوودی لە ناوچە سەرسنوورییەکانی یەمەن کوژراون.

گەمییە جەنگییەکانی عەرەبستانیش شەش مووشەک بەرەو زەوی و زاری کشت و کاڵی شاروومەندانی یەمەنی لە ناوچەی «العرج»  لە پارێزگای "حەدیدە" لە ڕۆژاوای یەمەن تەقاند.

عەرەبستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی لەگەڵ چەن وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات و بە یارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلامارێکی سەربازیی بەربڵاو بۆ سەر یەمەن، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە،  . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

ئادار 17, 2018 12:50 Asia/Tehran
بۆچوونت