• واشینگتۆن بەڕێوەبەری گشتی و جێگرەکەی و ئەندامانی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەم بایکۆتێکی نوێی داسەپاند بەسەر ژمارێک لە ئەندامانی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لەوان بەڕێوەبەری گشتی و جێگری ئەو گرووپە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕدا "سەید حەسەن نەسرووڵلا" بەڕێوەبەری گشتی، "شیخ نەعیم قاسم" جێگری بەڕێوەبەری گشتی، "حسێن خەلیل" راوێژکاری سیاسیی بەڕێوەبەری گشتی ، "ئیبراهیم ئەمین سەید" سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و "محەممەد یەزبەک" سەرۆکی ئەنجومەنی دادەوانیی حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار کرد بە پێوەندی لەگەڵ "تیرۆریزمی جیهانی"  و هەموویانی خستە نێو لیستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.

ئەمریکا پێشتریش بایکۆتی زۆری بە سەر ناوەند و کەسایەتییەکانی هاوپێوەند بە حیزبوڵڵای لوبنان داسەپاندبوو.

ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسیش بە هۆی زەخت و گوشاری عەرەبستانی سەعوودی ئەو هەنگاوەی ئەمریکای لەمەڕ بایکۆت کردنی ئەندامانی باڵای حیزبوڵلای لوبنانی لاسایی کردەوە.

عەرەبستانی سەعوودیش ١٥ ئەندامانی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کرد.

ئەم بایکۆتانە پاش سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی لوبنان داسەپێندران.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان شەشەمی مانگی مەی بەڕێوە چوو و بەرەی خۆراگری بە دەس خستنی ٦٧ کورسی لە ١٢٨ کورسیی پەرلەمان سەرکەوتن.

حیزبووڵلای لوبنان دەوری سەرەکی لە خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکا، عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەدا دەگێڕێ. حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها بەردەوام لاگر و پشتیوانی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بووە کە لە لایەن واشینگتۆن و ڕژێمی سەعوودییەوە داکۆکیی هەمەلایەنەی لێ دەکرێ.

 

ئادار 17, 2018 13:48 Asia/Tehran
بۆچوونت