• ئەمریکا دیسان حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ژمارێکی دیکە لە کەس و ڕێکخراوی سەربە حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کردن.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا "سەید عەبدوڵلا سەفیەدین" نوێنەری حیزبوڵلا لە ئێران و "محەممەد ئیبراهیم بەزی" لە کاربەدەستانی حیزبوڵلای بایکۆت کردووە،.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ پێنج ڕێکخراو و ناوەندی سەر بە حیزبوڵلایش لە لیستی بایکۆتەکانی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکدان.

وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەیش بایکۆتی تازەی داسەپاند بە سەر ژمارێک لە ئەندامانی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان لەوان بەڕێوەبەری گشتی و جێگرەکەی ئەم گرووپە.

وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕدا "سەید حەسەن نەسرووڵلا" بەڕێوەبەری گشتی، "شیخ نەعیم قاسم" جێگری بەڕێوەبەری گشتی، "حسێن خەلیل" راوێژکاری سیاسیی بەڕێوەبەری گشتی ، "ئیبراهیم ئەمین سەید" سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و "محەممەد یەزبەک" سەرۆکی ئەنجومەنی دادەوانیی حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار کرد بە پێوەندی لەگەڵ "تیرۆریزمی جیهانی"  و هەموویانی خستە نێو لیستی بایکۆتەکانی خۆیەوە.

ئەم بایکۆتانە پاش سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی لوبنان داسەپێندران.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان شەشەمی مانگی مەی بەڕێوە چوو و بەرەی خۆراگری بە دەس خستنی ٦٧ کورسی لە ١٢٨ کورسیی پەرلەمان سەرکەوتن.

حیزبووڵلای لوبنان دەوری سەرەکی لە خەباتی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکا، عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەدا دەگێڕێ. حیزبوڵڵای لوبنان هەروەها بەردەوام لاگر و پشتیوانی خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بووە کە لە لایەن واشینگتۆن و ڕژێمی سەعوودییەوە داکۆکیی هەمەلایەنەی لێ دەکرێ.

 

 

 

ئادار 18, 2018 11:59 Asia/Tehran
بۆچوونت