• دژکردەوەی بەڕێوەبەریی نووسینگەی تایبەتی پاشمیری سەعوودیا بە نەبوونی

بەڕێوەبەریی نووسینگەی تایبەتی پاشمیری سەعوودیا لە کاردانەوە بە دەنگو باسی نەبوونی "محەممەد بن سەلمان" لە میدیاکان دا بەبێ ئاماژەدان بەو کاتە بانگەشەی ئەوەی کرد کە "بن سەلمان" چەندرۆژ لەمەوبەر میوانی" ئەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری مێسر بووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، " بەدر ئەلعەساکر" بەڕێوە بەریی نووسینگەی تایبەتی پاشمیری عەرەبستان لە لاپەڕەی تاکە کەسی خۆێ بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان، پادشای بەحرەین، پاسمیری ئەبووزەبی و سەرۆک کۆماری مێسر لە تەنیشت یەکتری؛ لە سەرەوەی ڕەسمەکە دا نووسی ئەم دیدارە دۆستانەیە درێژەی هەیە.

 ئەمە لە حآلێکدایە کە محەممەد بن سەلمان پاسمیری عەرەبستان ٥ مارچی ٢٠١٨ لەگەڵ سەرۆک کۆماری مێسر لە قاهێرە دیداری کردبوو.

"محەممەد بن سەلمان" لە ٢١ ئاپریل و دوای رووداوی تەقەکردن لە نزیکی کۆشکی پادشای سەعوودی لە ناوچەی "ئەلخەزامی" لە شاری ڕیاز لە میدیاکان و بیرو ڕای گشتی نەبیندراوە و لە چارەنووسی هەوالیک لەبەر دەستدانییە و تەنانەت لەکاتی سەفەری ئەمدوایەی "مایک پامپئۆ" ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سەعوودیش لە میدیاکان دا نەبیندراوە. دەسبەجێی دوای ئەم ڕووداوە ژمارێک لە میدیاکان لە ئەگەری کوودەتای ژمارێک لە شازادە سەعوودییایەکان و هەوڵیان بۆ ترۆری "محەممەد بن سەلمان" ، باسیان کردبوو.

 هاوکاتیش مۆجتەهێد، چالاکڤانی توئیتەری و لەقاو دەری نەهێنییەکانی نێو خۆی ئالی سەعوودیش بە ڕەتکردنیی  ڕوایەتی حکوومەتی سەعوودی لە ڕووداوی تەقەکردن، بە گێرانەوە لە سەرچاوەی ئاگاداری نووسی: ئامانجی دەسڕێژی "محەممەد بن سەلمان" بووە و حەوت کەس لە لایەنەکان دوا بە دوای ئەم تێکهەڵچوونە کوژراون.

 

ئادار 18, 2018 16:21 Asia/Tehran
بۆچوونت