•  ئامادەیی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن بۆ گۆڕینەوەی بەدیلگیراوەکانی لە گەڵ سعوودیا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن باسی لە ئامادەیی پارتەکەی کرد بۆ گۆڕینەوەی بەدیلگیراوەکانی لەگەڵ سعوودیا.

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلمەیادینی لوبنان  موحەمەد عەلی حوسی  سەرۆکی ئەنجومەنی   باڵای    ڕاپەڕینی  یەمەن  لە پەیجی کۆمەڵایەتی  خۆی لە  تویتردا نووسی هەر ئەو جورەی کە  لە گەڵاڵەی داهێنانی کردەوە  ڕامگەیاند  ئامادەی  گۆڕینەوەی  هەموو یەخسیرەکان لە گەڵ عەرەبستان  بە شێوەی  ڕاستەوخۆ   یان لە ڕێگای  خاچی سوورم .  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕاەڕینی  یەمەن  وتیشی :  لە ددیارەکانی  ڕابردوودا  لە گەڵ کاربەدەستانی  خاچی سووریش لەو بارەوە وتووێژمان کرد .  پێشتریش  لێژنەی  نیشتمانی  کاروباری یەخسیرانی یەمەن  30 ژانویە  ڕایگەیاند : لە ئوپڕاسیونی  گۆڕینەوەی  یەخسیرانی  نێوان ئەرتەش  و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە گەڵ بەکرێگیراوانی سەر بە عەرەبستان  165 کەس لە  یەخسیرانس ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن  ڕزگار بوون .   بە پێی ڕاگەیندرانی  لێژنەی  نیشتمانیی  یەخسیرانی  یەمەن  ئوپڕاسیونی  گۆڕینەوەی  یەخسیران  بە نێوبژی.انی  کەسایەتیەکانی ناوخۆیی یەمەن  لە پارێزگای  شەبووە  ئەنجام دراوە . عەرەبستان  بە لاگری  ئەمریکا  لە مارسی 2015وە  پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن  و پاشان ئەو وڵاتە  گەمارۆی زەوینی  دەریایی  و ئاسمانی داوە  شەڕنانەوەی عەرەبستان  لە یەمەن تا ئێستا  بووەتە  هۆی کوژران و بریندار بوونی  دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی  ملوێنیان یەمەنی  .

ئادار 18, 2018 17:33 Asia/Tehran
بۆچوونت