•  واژۆی یادداشتێکی لێکگەیشتنی هاوکاری ئابووری لەنێوان ئێران و سووریا

عەباس ئاخوندی وەزیری ڕێگاوبان و خانووبەرەو شارسازی کۆماری ئیسلامی ئێران و "سامرئەلخەلیل"ی وەزیری ئابووری سووریا یادداشتێکی لێکگەیشتنی هاوکاری ئابووریان واژۆ کرد.

 بە گوێرە ی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا " ئەو لێکگەیننامە  ئابورویە  کە ئەمڕۆ هەینی  لە دیمەشق واژۆ کرا   سەرەتایەکە  بۆ دانیشتنی  باڵای کومیسیونی هاوبەش لە ئاستی  سەرۆک وەزیرانی سووریا و جێگری یەکەمی سەرۆک کوماری یئسلامی ئێران تا ئەو بەڵگە واژۆی یەکجاری بکرێت . ئەو بەڵگە ئیستڕاتژیکە لە نێوان  ئێران و سووریا لە بوارەکانی ئابووری و فەرهەنگی   نووسراوە  سەرەکیترین پرسەکان لەو بەڵگە  ئیستراتژیکە  بابەتی  بازەرگانی  و هەروەها پرسەکانی  پسپووڕی  لە چوارچێوەی  گواستنەوە  پیشە سازی  بانکداری   بنیاتنانەوەی خانووەکان و ناوەندەکانی خەسار دیتوو  لە شەڕی سووریایە . وەزیری   ڕێگاو شارسازی  ئێران  سەرلەبەیانی  ڕۆژی پێنجشەمە لە سەرووی  شاندێکدا بۆ  بیروڕا گۆڕینەوە و هاوکاری  ئابووری  نێوان  ئێران و سووریا   گەیشتە دیمەشق  ناوبراو  لە دینمەشق لە گەڵ سەرۆک کۆمار  سەرۆک وەزیر   وەزیری ئابووری  وەزیری  خانووبەرە   گواستنەوە ی  سووریا دیدار و وتووێژی کرد  ئاخوندی  دیمەشق  بەرو تاران بە جێ هێشت .


 

ئادار 18, 2018 17:37 Asia/Tehran
بۆچوونت