• دەیان حاڵەتی کۆکوژی لە باکووری یەمەن بە دەست هاوپەیمانی سەعوودی

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی یەمەن، لە یەکەمین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەیەمەن، پەردەی لادا لە تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە ستانی سەعدە دا .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری "فارس"، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی یەمەن لەم ڕاپۆرتە دا ڕایگەیاند هاوپەیمانی سەعوودی لە سێ ساڵی ڕابردوو،لانیکەم ٧٠ حاڵەتی کۆکوژیان لە ستانی سەعدە(باکووری یەمەن) ئەنجام داوە و دەیان ملیارد دۆڵاڕیش زەری دراوی داوە لەم ناوچەیە.

"عەلی ئەلمەتمیز" ، سەرۆکی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی یەمەن لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دا وتی: لە سی ساڵی ڕابردوو، بە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، ستانی سەعدە کەوتۆتە بەر تاوانکاریی جەنگی وڕەگەز کوژی.

"عەلی ئەلمەتمیز" وتیشی: هیچ کەسێک تا بە ئێستا توانایی دیاری کردنیی ژمارەی وردانەی کوژراوان و بریندارانی ستانی سەعدەی نەبووە، بەڵام ئامارەکان باس لە کوژران و بریندار بوونی پتر لە هەست هەزار شارومەندی یەمەنی دەکات.

 ڕاپۆرتەکان باس لە وە دەکات لە سی ساڵی ڕابردوو ٥١ دەرمانگە و نەخۆشخانە ، ٢٧٠ فێرگە، ٨٥ ژێنراتۆر و وێستگەی کارەبا، ٦٠٠ مەزرا و دەیان تۆری مۆخابیراتی،بانک، پارک و باڵاخانە لە ستانی سەعدە کاولکراون.

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوەپەلاماری یەمەنی داوە و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە .

شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .

 

ئادار 27, 2018 17:03 Asia/Tehran
بۆچوونت