• پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر ئۆردوگای

دوا بە دوای هێرشی دڕندانەی سەربازییە زایۆنیستەکان بۆ سەر ئۆردوگای" ئەلمەعری" لە ڕامەللە لە رۆخی خۆر ئاوایی ، تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان زایۆنیستەکان و شارومەندانی فەلەستینی روویدا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلنەشەرە، دوا بە دوای تێکهەڵچوونی بەربڵاوی نێوان سەربازییەکانی زایۆنیست و شارومەندانی فەلەستینی ، سەربازییە ئیسرائیلییەکان لە گوللـەی جەنگی وگازەکانی فرمێسک هێن کەڵکیان گرتووە و بوونەتە هۆی بریندار بوونی هەشت فەلەستینی.

 ئەمەو لە لایەکی ترەوە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنووت نووسی: دوا بە دوای فڕینی  رۆژی چوار شەممەی بالۆنەو پزدانەکانی ئاگرینی شارومەندانی فەلەستینی لە غەززە، ١٥ حالەتی ئاگر کەوتنەوە لە باغ و کێلگەکانی شارۆچکە نشینە زایۆنیستەکان لە شارۆچکەکانی گردو پەڕی ئەم ناوچە گەامرۆ داروە ڕووی دا.

  بێ ئاکام بوونی پێشگرتن لە فڕینی پزدانەکانی کاغەزی ئاگر بەدی هێنەری فەلەستینیەکان لە ئاسمانی مازراکانیی شارۆچکە نشینە زایۆنییەکانی تەنیشت غەززە و ئاگر کەوتنەوەی بەربڵاوی نێو ئەم مەزارایانە، بووەتە هۆی توورە بوونیی کاربەدەستانی رەژیمی زایۆنی . هەواڵیکی دیکە ئەمەیە کە ، "نفتالی بینێت" سەرۆکی پارتی زایۆنیستی "ماڵی یەهوودی" و وەزیری پەروەردە و راهێنانی ڕەژیمی زایۆنی بە ئاماژە بە پەسەند کرانی گەڵالەیەکی ئیسرائیلی بە مەبەستی ڕۆنانی گەرەکی زایۆنیست نشین بە جێ ماڵەکاولکراوەکان ئیدعای کرد: ڕۆخی خۆر ئاوایی بەم زووانە وەک بەشێکی ئیسرائیل دەبێت.

 ڕەژیمی زایۆنیستی بە ڕۆنانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە ناوچەکانی فەلەستینی بە تەمای گۆرینی داڕشتی حەشیمەتی و داڕشتی جۆگرافیایی ئەم ناوچەگەلە بە قازانجی زایۆنیستەکانە تا داگیر کاری خۆی لە ناوچە فەلەستینیەکان دا مسۆگەر بکات.

Jun 13, 2018 17:49 Asia/Tehran
بۆچوونت