• مالومێکی جوولەکە : بوونی ئیسرائیل ناشەرعیە

وتەبێژی بزوتنەوەی دژە زایونی"ناتوری کارتا "جەختی کرد، بوونی ئیسرائیل ناشەرعیەو بەپێچەوانەی ئایینی جووەکانە .

 یەسرائیل دەیڤید وایس " وتەبێژی بزوتنەوەی دژە زایونیی" ناتوری کارتا "  ئەمڕۆ پێنجشەمە  لە وتووێژ  لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونیی پرێس تی وی  وێڕای ئاماژە بە دەنگی کۆگەی گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ  شەرمەزار کردنی کوشتاری خۆپیشاندەرانی  فەلەستینی  لە کەرتی غەززە وتی :  دەبێ هیچکات  ڕۆژی نەهامەتی  کە لە  ڕاستیدا کارەساتێکی گەورە  بۆ فەلەستینیەکان بووە  لە کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا   فەرامۆش نەکرێت .14مای 2018 ڕێککەوتە لە گەڵ هەفتاهەمین   ساڵوەگەڕی دەرکردنی سەدان هەزار فەلەستینی  لە سەرزەوینەکەیان و 15 مای هەفتاهەمین ساڵی پێکهاتنی  ڕژیمی ساختەی  ئیسرائیل " ڕۆژی نەهامەتیە " . ئەم مالومە جوولەکەیەش هەر بەم بۆنەیەوە ڕاشیگەیاند : داگیرکردنی فەلەستین بە پێچەوانەی  فەرمانی  ئیلاهی و تەوراتە  و ئەو شتەی  ناودارە  بە  ئیسرائیل ، بە هیچ لەونێک وڵاتی یەهودییەکان نیە  چۆنکوو تەورات پێکهاتنی وەها وڵاتێکی بۆ جووەکان قەدەغە کردووە . کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی پێنجشەمە 13 ژوئەن بە زۆرینەی دەنگەوە واتە 120 دەنگ بڕیارنامەیەکی  بۆ شەرمەزار کردنی ئیسرائیل  لەبەر  کوشتاری فەلەستینیەکان لە غەزەدا ئەرێ کرد.

Jun 14, 2018 17:23 Asia/Tehran
بۆچوونت