• بەردەوام بوونی بنپێ کرانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان ؛ دوو لاو بڕیاری ئیعدامیان بۆ دەرکرا

دادگەی کەتنیی ڕیاز ڕۆژی دووشەممە لە دوو بڕیاری بەجیادا، بڕیاری ئیعدامی دەرکرد بۆ دوو لاوی خەڵکی ناوچەی قەتیف لە پارێزگای شەرقییە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم دادگەیە هەروەها بریاری ٢٣ ساڵ بەندی بڕییەوە بۆ لاوێکی دیکە.

ڕژێمی سەعوودی بە توندی بەرەوڕووی هەرچەشنە ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانە دەبێتەوە و بە تیرۆریست ناو بردنی ناڕازیان ، توندترین سزایان بۆ دەبڕیتەوە.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەرەبستان بەتایبەت ناوچە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە لەوان ناوچەی قەتیف لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ڕژێمی ئالی سەعوود و بەرامبەر بە نادادوەری، و دابەش کرانی نادادوەرانەی سامان لەم وڵاتەدا.

لەم ناڕەزیەتی دەربڕینانە دەیان کەس بە دەستی هێزە سەربازییەکانی ئالی سەعوودی کوژراون و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوونە؛ هەروەها سەدان کەس گیراون و بەندی تاهەتایی و یان بڕیاری ئیعدامیان بۆ بڕدراوەتەوە.

زۆرێک لە ڕێکخراوە نیودەوڵەتی و مافەوانییەکان و ناوەندەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ لەوان چاوەدێری مافی مرۆڤ بەردەوام سەرکوت کرانی ئازادی ڕادەربڕین، ئیعدام و زیندانی کردنی ناڕازییان و چالاکی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانیان داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

بە دان پێدانانی ئەم ڕێکخراوانە ، ڕژێمی سەعوودی یەکێک لە سەرەکیترین بنپێکەرانی مافی مرۆڤ لە جیهانە.

Jul 10, 2018 13:07 Asia/Tehran
بۆچوونت