• دەرکرانی بڕیاری ئێعدام بۆ کۆمەڵێکی تر لە شارومەندانی ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان

ڕژێمی ئالی سەعود حوکمی ئێعدامی بۆ دوو شارومەندی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان دەرکرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، دادگەی کەتنی ڕیاز(پێتەختی عەرەبستان) لە درێژەی سیاسەتەکانی گوشار خستنە سەر جەماوەری شێعەی ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان، بۆ دوو کەسی دیکە لە خەڵکی شاری قەتیف بڕیاری ئێعدام و بۆ لاوێکی دیکەش ٢٣ ساڵ زیندانی بڕییەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگەی کەتنی عەرەبستان ، ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی تۆمەتەکانی ئەم سێ لاوە نەخستووەتە ڕوو، بەڵام بڕێک لە ڕۆژنامەکانی سەربە ڕژێمی ئالی سەعود بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە تۆمەتی ئەو شارومەندانە پێکھێنانی بشێوی، زیانگەیاندن بە بەیتوڵماڵ و ھەوڵدان بۆ ئاژاوە نانەوەو بۆشایی دروست کردن لە عەرەبستاندا بووە.

پارێزگای ڕۆژھەڵاتی عەرەبستان کە شاری قەتیفیشی تیادایە،لە ناوەندە سەرەکییەکانی ھەڵێنجاندنی نەوت و دابینکردنی بوجەی دەوڵەتی سەعودییە، کەچی دانیشتووانەکەی لەژێر تەوژمی توندی سیاسەتی ھەڵاواردنی دەوڵەتی سەعودی دان .  ئەم پارێزگایە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە نادادگەری و دابەشکرانی نادادگەرانەی سامانی وڵات، گۆڕەپانی ناڕەزامەندییەکانی دژی ڕژێمی ئالی سەعودە.

Jul 10, 2018 19:07 Asia/Tehran
بۆچوونت