• دەسپێکی گەشتی دووهەم کەشتیی ئازادی لە بەندەری غەززە

ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند؛ دووهەم کەشتیی ئازادی سەفەر لە لێوارەکانی ئەو کەرتە بەرەو وڵاتانی دیکەی جیهانی بە یانزە سەرنشین پێکهاتوو لە، ژمارێک نەخۆش و خوێندکار کە سەفەری زەوینی لە غەززە بۆیان نامومکینە، دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی گەڕانەوە، ئامانج لەو سەفەرە دەریاییەی، بیرخستنەوەی درێژەی گەمارۆی کەرتی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنی لە ١٢ساڵی رابردوو و بەدرۆخستننەوەی ئیدیعاکانی ئەو رژیمە لەمەڕ کشانەوە لەو ناوچەیە، بە کۆمەڵگای جیهانی ڕاگەیاندووە.

ئەو ئەنجومەنە هەروەها بەرپرسایەتی هەرچەشنە هێرش بۆسەر ئەو کەشتییەو سەلامەتیی موسافیرەکانی خستە ئەستۆی رژیمی زایۆنییەوە.

یەکەم کەشتیی ئازادی ٢٩ی مای٢٠١٨، لەئاراستەی پێداگری لەسەر شکاندنی گەمارۆی غەززە لە لێوارەکانی کەرتی غەززە بەرەو قبرس کەوتەڕێ کە موسافیرەکانی خوێندکاران وژمارێک برینداری ڕێپێوانی گەڕانەوە بوون. ئەو کەشتییە لەلایەن چوار بەلەمی جەنگیی ڕژیمی زایۆنیستی گەمارۆدرا و کاپیتانەکەی گیرا.

Jul 10, 2018 19:27 Asia/Tehran
بۆچوونت