• پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆسەر باشووری عەرەبستان

یەکەی مووشەکیی سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، دوو مووشەکی بالستیک گیراوەتە باشووری عەرەبستانی سەعوودی ولێوارە ڕۆژاواییەکانی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی یەمەنی "سباء" لەو هێرشانەی یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن، هەماری کەرەستەو خۆراک و پێداویستیی هێزە هاوپەیمانە سەعوودییەکان لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن کراوەتە ئامانج.

لەچەند ڕۆژی رابردوودا سوپای یەمەن، زیاتر لە چوار مووشەکی گرتووەتە بنکەو پێگەی هێزە هاوپەیمانە سەعوودییەکان لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن و ناوچەی جیزان (باشووری عەرەبستان).

هەروها بەهۆی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر بەشی سنووریی رازح لەپارێزگای سەعدەی یەمەن، کەسێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن و عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن لەشاری عەدەن پێکەوە دیداریان کردو لەبارەی چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە وتووێژیان کرد.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە هێرش بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لە زەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بە ملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

Jul 11, 2018 00:41 Asia/Tehran
بۆچوونت