• دووپات بوونی تۆمەتەکانی پۆمپێئو بەدژی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  وەلیعەهدی  ئیمارات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد بن زاید ئالی نەهیان، وەلیعەهدی ئیمارات لە ئەبووزەبی جارێکی تر دەستی دایە دووپات کردنەوەی تۆمەت و ئیدیعای بێ بنەما بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، مایک پۆمپێئو  لەم چاوپێکەوتنەدا،  کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  بە ئەنجامدانی هەوڵی تێکدەرانە لە ناوچە تۆمەتبار کرد و لەسەر پێویستی  هاوکاری وڵاتانی  عەرەبی لێواری کەنداوی فارس بۆ بەرەنگار بوونەوەی  چالاکی ناوچەیی ئێران پێداگری کرد .

کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دەورێکی بنەڕەتی لە بەرەنگار بوونەوەی پیلانگێڕی و  کردەوەی میحوەری سعودی - ئیماراتی و ئەمریکا لە ناوچە ، دەگێڕێ.

ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانیانەوە  داکوکییان لێ دەکرێت لە ئێراق و سوریا لەسەر داوای ڕەسمی ئەم وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکارانەیان پێ دەدات هەوڵێک کە بە  هیچ لەونێ لەلایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانانیەوە دڵخواز نییە.

Jul 11, 2018 13:35 Asia/Tehran
بۆچوونت