• کوژرانی کۆمەڵێک لە لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودی لە ئۆپراسیۆنی دوورەنگێوەکانی یەمەنی

یەکەکانی دوورەنگێوی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، کۆمەڵێک لە لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودییان بەرەکانی جیزان و گوێئاوە ڕۆژئاواییەکان دایە بەر گولەو کوشتنیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی، ڕایگەیاند: دوو لەشکریی سەعودی لە ھەڵمەتی دوورەنگێوەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بنکەی سەربازیی  ئەلدود لە ناوچەی جیزانی باشووری عەرەبستان کوژران.

ئەم سەرچاوە یەمەنیە وتوشیەتی : یەکەکانی دوورەنگێوی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا توانییان شەش کەس لە بەکرێگیراوانی دەست درێژکاری سەعودی لە باشووری ( ئەلدریھیمی) لە بەرەی گوێئاوەکانی ڕۆژئاوا بدەنە بەر پەلامارو  بیانکوژن.

پێشتر یەکەکانی دوورەنگێوی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن باسی جێبەجێکرانی ٤٤ ھەڵمەتی دوورئەنگوتنیان کرد بوو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دژی بەکرێگیراوان و لەشکریانی سەعودی لە بەرە نێوخۆیی و دەرەوەییەکاندا.

ھەر لەم حاڵەدا یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ، ئەمڕۆ چوارشەممەش بە موشەکێکی باڵستیک مۆڵگەی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودییان لە گوێئاوە ڕۆژئاواییەکان دایە بەر پەلامار.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە موشەکە باڵستیکەکەی یەمەن زیانێکی گیانیی زۆری بە بەکرێگیراوانی سەعودی گەیاندووە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی 94ی کۆچیی هەتاوییەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە.

لە ئەنجامی  هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن  پتر لە یانزە هەزار کەسی سڤیل کوژراون و ملوێنان شارومەندی یەمەنیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە. ئەم شاڵاوانە هەروەها زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە سەرەکییەکانی یەمەن لەوانە ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمان وەشاندووە. کەچی سەرباری تەواوی ئەمانەش عەرەبستان بە ھیچکام لە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا نەگەییشتووە.

Jul 11, 2018 17:42 Asia/Tehran
بۆچوونت