• هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر بەشگەلێک لە 'عەفرین

دوابەدوای هەوڵی سەربازی هێزەکانی یەپەگە لە گوندی بینی سەربە ناوچەی شیراوای عەفرین"ی سووریا تۆپخانەی سوپای تورکیا ئەو ناوچەیەی دایەبەر پەلامار .

بەپێی راپۆرتی هاوار نیووز سەر بە کوردەکانی سوریا، دوابەدوای  هەوڵی سەربازی هێزەکانی یەپەگە   لە گوندی بینی سەربە ناوچەی شیراوا لە عەفرین،  تۆپخانەی سوپای تورکیا پەلاماری جۆربەجۆری  تۆپخانەیی و بەهاوەنی  بۆسەر ئەم ناوچەیە و گوندی ناوبراو، دەست پێکردووە  . 

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی خۆجێیی ،  هێزی سوپای  تورکیا و تیرۆریستانی  تاقمی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریا  لە ڕۆژی چوارشەممە یازدەی جولای  پەلاماری خۆیان  بۆسەر ناوچەی شیراوا دەست پێکردووە و بەشێوەیەکی بەربڵاو خەریکی بۆردومانی ئەم گوندەن.

هەواڵی بڵاو کراوە  باسی درێژەی  پەلامارەکان و ڕاپۆرتگەلێک دەکات سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەی جیاجیا لەنێو زەوینی کشت وکاڵی  ئەم گوندە لەبەر پەلامارەکان  . 

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای  تورکیاش  دوێشەو  بە فڕین لەسەر ئاسمانی عەفرین هەندێ ناوچەی جاددەی سەربە جیندرس بۆسەر ناوەندی عەفرین و هەروەها ناوچەی راجویان  بوردومان کرد.

زانیارییەکان لە عەفرینەوە نیشان دەدات کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای  دەستدرێژکاری تورکیا لە درێژەی  دەستدرێژکاری بۆسەر خاکی سوریا ، گوندی خەلەتا  و مەسەکە لە ناوچەی جیندرس و هەروەها  ناوچەگەلێک لە جاددەی سەرەکی  جیندرس  ناوەندی عەفرین و ناوچەگەلێک لە راجویان بوردومان  کرد  و فڕینی  ئەم فڕۆکە دەستدرێژارانە بەسەر ئاسمانی  عەفرینی سوریا هەروا بەردەوامە.

Jul 12, 2018 17:03 Asia/Tehran
بۆچوونت