• ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆسەر باکووری کەرتی غەززە

کۆپتەرەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ پێنج شەم بڕێک لە ناوچەکانی کەرتی غەززەیان دایە بەر پەلامار .

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لەم شاڵاوانەدا، چەند موشەکێک گیرایە ماڵی فەلەستینییەکان لە شاری جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە .

ھێشتا ڕاپۆرتێک لە بارەی زیان و وێکەوتە شیمانەییەکانی ئەم شاڵاوانە بڵاو نەبوونەتەوە.

لەشکریانی ڕژێمی زایونی بەشێوەی ناوبەناو ھەموو ڕۆژێک ناوچە فەلەستینییەکان دەدەنە بەر ھێرش و پەلامار.

ڕاپۆرتێکی دیکە دەربڕی ئەوەیە کە، ڕێکخراوەی ئەوقلفی ئیسلامیی قودس ڕایگەیاندووە، ١٧٠ شارۆچکەنشینی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە پشتگریی فەرمانبەرانی پۆلیسی ئیسرائیل لە (بابولمەغاریبە)وە چوونەتە نێو مزگەوتی ئەقساو سوکایەتییان بەم شوێنە پیرۆزە کردووە.

ئەم دەست درێژکارییە دوای بانگێشتنی بەربڵاوی تاقمە زایونیەکان بۆ چێکردنی پەرستگەیەک لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی گرتووە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی زایونی ھەر لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٨ەوە ھەتاکوو ئێستا، پتر لە ٢٢ ھەزار شارۆچکەنشینی زایونی دەست درێژییان کردووەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.

Jul 12, 2018 18:15 Asia/Tehran
بۆچوونت