• قۆڵبەست کرانی مامۆستایەکی ئایینیی ڕەخنەگر لە عەرەبستان

مامۆستایەکی ئایینی لە عەرەبستان لەبەر ڕەخنەگرتنی لە هەڵوێستەکانی ڕژێمی ئالی سەعودو ئەمریکا قۆڵبەست کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھێزە ئاسایشتییەکانی عەرەبستانی سەعودی ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای پەلاماردانی ماڵی( سەفەر ئەلحەوالی) لە زانایانی ئەم وڵاتە، ناوبراویان بە خۆی و کوڕێکیەوە قۆڵبەست کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

قۆڵبەست کرانی ئەلحەوالی دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پەڕتوکێک بە ناوی (موسڵمانان و شارستانیەت) ئەنجامی گرتووە . ئەلحەوالی لەو پەڕتوکەی دا، لەو خەرج و بەرجە بێ کەڵکانەی کە عەرەبستان بۆ دەوڵەتی ئەمریکای دەکات و ملیاردان دۆلاری داوەتە داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ ڕیاز، ڕەخنەی گرتووە.

لەم پەڕتوکەدا ھەروەھا دەوڵەتی میرنشینەیەکگرتووە عەرەبییەکان وەک ڕاپەڕێنەری سیاسەتەکانی یەھوود لە ناوچەکەدا ناسێندراوەو نووسراوە: کەس گومانی لەوەدا نییە کە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکھلتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و زۆرێک لە دەستەڵاتدارانی دیکەی عەرەبی ناوچەکە زگاری دەستی ئابوورین .

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەتایبەت دوای دیاری کرانی موحەممەدی کوڕی سەلمان وەکوو پاشمیری عەرەبستان، دەیان کەس لە بازرگانان، مامۆستایانی ئایینی ، شازادەکان و زانایانی ئەم وڵاتە گیراون و ڕەوانەی بەندیخانە کراون.

 

Jul 12, 2018 19:38 Asia/Tehran
بۆچوونت