• تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە

تیرۆریستانی بەردەست و ژێرفەرمانی تورکیا جێگیرلە شاری عەفرینی سووریا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا مێرگ و مووچەو کێڵگە کشت و کاڵیەکانی ئەو باژێڕە دەسووتێنن.

هەواڵدەریی فورات نیوز سەربە کوردانی سووریا بەبڵاوکردنەوەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی لە سووتێندرانی زەوینە کشت وکاڵییەکانی ژمارێک ئاوایی عەفرین ڕایگەیاند: تیرۆریستانی گرووپی ناسراو بەسوپای ئازادی سووریا کە لەژێر چاودێری و فەرمانی تورکیادان، بەشی زۆری زەوی و زاری کشت وکاڵیی و درختی ناوچە جیاجیاکانی عەفرینیان ئاگرداوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، تیرۆریستانی سوپای ئازاد لە ناوچەکانی راجو و مەیدانکەی عەفرین و هەروەها ناوچەگەلێکی مەیدانی ئەکبەز و بلبلە و گوندەکانی زەهراو شنگالی لە دەورووبەری شارۆچکەی بلبلە، زەوینی کشت و کاڵی و دار و درەخت دەسووتێنن.

سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن: تیرۆریستانی سوپای ئازادی سووریا لەماوەیەک لەمەوبەرەوە سووتاندنی زەوینە کشت و کاڵییەکان و دارستانەکانی ناوچەی عەفرینیان دەس پێ کردووە.

دوێنێش لەئاکامی پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر ژمارێک ناوچەی عەفرین چەند ڕاپۆر وهەواڵ لەمەڕ ئاگرکەوتنەوە لە زەوینە کشت و کاڵییەکانی ئەو ناوچە کوردنشینەی سووریا بڵاو کرابۆوە.

Jul 13, 2018 18:07 Asia/Tehran
بۆچوونت