• هاویژرانی مووشەکێکی پاتریۆت بەرەو باکووری فەلەستینی داگیرکراو

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە هاوێژرانی دوو مووشەکی پاتریۆت بەرەو باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەکەن بەمەبەستی کردنەئامانجی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی جەولانی داگیرکراو.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس؛ سەرچاوە میدیاییەکانی رژیمی زایۆنیستی باس لە چالاک بوونی سیستەمە موشەکییەکانی پاتریۆت دەکەن لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو.

 راپۆرە بەراییەکان ، باس لە دوو مووشەکی جۆری پاتریۆت دەکەن کە ئامانجەکەیان نادیار بووە. سوپای رژیمی زایۆنیستی چەند خولەک دواتر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئیدیعای کردبوو، فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی پێکاوە کە لە ناوچەی قۆنەیتەرەی سووریا هاتبووە سنووری ئاسمانیی جەولانی داگیرکراو (لەئاسمانی شاری سەفەد) .

دەگوترێ ئەم جارەیان بەپێچەوانەی جارەکانی ڕابردوو، هیچ ئاژیرێکی وشداریدەر لێ نەدراوە، بەڵام دەنگی تەقینەوەو دووکەڵەکەی کردنە ئامانجی باڵندەیەک لە ئاسمان، ئاشکرا بووە.

ئەوە دووهەم جارە کە لەسێ رۆژی ڕابردوودا دەگوترێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سووری دزە دەکەنە سنووری ئاسمانیی باکووری فەلەستینی داگیرکراو و سیستەمەکانی پاتریۆتیش هەموو جارێک بۆ لەبەین بردنیان چالاک دەکرێن. هەر مووشەکێکی پاتریۆت سێ ملوێن دۆلار خەرج هەڵدەگرێ.

Jul 13, 2018 19:23 Asia/Tehran
بۆچوونت