• خۆراگریی فەلەستین و مووشەکبارانی شارۆچکە زایۆنیەکان

هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستینی کەرتی غەززە سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لە وەڵامدانەوە بەپەلامارە ئاسمانیەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو کەرتە ژمارێک لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانیان مووشەکباران کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین چەند مووشەکیان گرتە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی "سدیروت" و"ئەشکول" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، ئاژیرەکانی مەترسی لەباشووری فەلەستینی داگیرکراو لێدراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە باکوور و ناوەندی کەرتی غەززەیان بەمووشەک پێکابوو.

رژیمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ڕابردوو، خولی ونێی پەلاماری ئاسمانی بۆسەر کەرتی غەززەی خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا هەزاران فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

کەرتی غەززە لەساڵی٢٠٠٦ـەوە لەگەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایەو دانیشتووانی ئەو کەرتە لەگەڵ گرفتی زۆردا بەرەوڕوون.

Jul 14, 2018 08:07 Asia/Tehran
بۆچوونت