• دوو شەهیدو هەشتاو چوار بریندار لە بیستەمین هەینیی ڕێپێوانی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین دوێشەو(هەینی) ڕایگەیاند، دوو فەلەستینی شەهید و هەشتاو چوار کەسیش برینداربوون لە بیستەمین هەینیی ڕێپێوانی مەزنی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە.

بەپێی ڕاپۆری هەوالدەریی ئیرنا، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ لەنێو بریندارانی رۆژی هەینی پێنج فریاگوزار و ژمارێکی زۆر ژن ومنداڵ بەرچاو دەکەوێ.

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی ڕابردووەوە بەبۆنەی "ڕۆژی زەوی" لە کەرتی غەززە دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.

لە سی مارسەوە تائێستا زیاتر لە١٥٠فەلەستینی لەو ڕێپێوانە بەزەبری گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی شەهیدو ١٧هەزار و٥٠٠کەسیش بریندار بوون.

زۆرێ لە وڵاتان لەوان، کۆماری ئیسلامیی ئێران وهەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا ئەو تاوانکارییەی زایۆنییەکانیان شەرمەزار کردووە.

ڕێپێوانی فەلەستینیان لەساڵوەگەڕی ڕۆژی زەوی بیرخەرەوەی بڕیاری ڕژیمی زایۆنی لە مەڕ دەسبەسەرداگرتنی مڵک وزەوی فەلەستینیان لە سی مارسی ساڵی١٩٧٦ ـە کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.

Aug 11, 2018 07:30 Asia/Tehran
بۆچوونت