• داخوازی ژنڕاڵی ئیسرائیلی بۆ  ده ست پێ کردنەوەی سیاسەتی تڕۆڕی  ڕ ێبەرانی حەماس

بە دوای خوشەویستی و بنکەی جەماوەری بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین -حەماس- ژنڕاڵ "مەنیر زاهر " ئەندامی پێشووی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی زایونی خوازیاری دەسپێکرانەوەی سەرلەنوێ تڕوڕی ڕێبەرانی ئەو بزوتنەوەیە بوو .

ماوەیەک لەمەوبەر   ڕژیمی ئیسرائیل  لێستێکی نوێ لە تڕوڕی فەرماندەرانی گوردانەکانی عێزەدین قەسام ، لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی بڵاو کردەوە کە موحەمەد ئەلزیف فەرماندەری  گشتیی  ئەو  گوردانگەو مەروان  عیسا  جێگری ناوبراو لە گرینگترین کەسانی  ئەو لیستەن . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژنامەی ئیسرائیلی  یەدیعووت  ئاحارانوت  ژنڕاڵ منیر زاهر "  شەڕی درێژخایەن  لە گەڵ  بزووتنەوەی  خۆڕاگری لە غەززەی بە ئاکامی سیاسەتەکانی  هەنووکەیی تلابیب زانی و ڕایگەیاند  ئەرتەشی ئیسرائیل نەیتوانیوە زاڵ بێت بەسەر  ئەو  بزوتنەوە . ئەو ژنڕاڵە  ئیسرائیلیە داوای  لە کاربەدەستانی زایونی کرد  سیاسەتی زەبر وەشاندن لە ئامانج و بنکەکانی حەماس و  کردنە ئامانجی ژێرخانەکانی خۆڕاگری  لە فەرمانی کاری دابنێ . پێشتریش گیلاد ئەردان  وەزیری  ئاسایشی ناوخۆی  ڕژیمی زایونی لە ماوەی دوو جار لە هەفتەیکدا خوازیاری تڕوڕی   ڕێبەرانی حەماس ببوو .  ئیسرائیل کاتز " وەزیری هەواڵگری  ڕژیمی رایونی یش بەرلەوەش ؛ تڕوڕی کاربەدەستان و ئەندامانی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین بە تایبەت جەهادی   ئیسلامی و حەماسی داوا کرد بوو .  ڕژیمی زایونی  تا ئێستا ژومارێکی زۆر  لە ڕێبەرانی  گرووپگەلی خۆڕاگری فەلەستین بۆ وێنە حەماسی تڕوڕ کردووە .

سەرپەیڤ

Aug 12, 2018 17:30 Asia/Tehran
بۆچوونت